ساوسگەیت ماڵئاوایی له ئینگلتەرا كرد
مەستان حوسامەدین 16/07/2024

به شێوه‌یه‌كى فه‌رمیى فیدراسیۆنی ئینگلتەرا دەستلەکارکێشانەوەی ساوسگەیتى لە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سێ شێره‌كه راگه‌یاند، ئەمەش دوای ئەوەی تیپەکە پلەی دووەمی لە جامى یۆرۆی 2024 بەدەستهێنا.
ساوسگەیت بۆ ماوەی 8 ساڵ (2016 -2024) راهێنەری یەکەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە، لەو ماوەیەدا لە102 یاریدا سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کردووە و لە 61 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 24 یاری یەکسان بووە و 17 یاری دۆڕاندوە.
ساوسگەیت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووجار لەسەر یەک هەڵبژاردەكه‌ى گەیاندە یاریی كۆتایی جامى ئەوروپا، هه‌ردوو جاره‌كه‌ش پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا، له جامى جیهانى ساڵى 2018 سەرکەوت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی و پله‌ى چواره‌مى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.
مەستان حوسامەدین
16/07/2024