ئانتۆنی هۆپکینس سەبارەت بە نواندن دەدوێت

ئانتۆنی هۆپکینس، گەورە ئەکتەری دیاری بەریتانی و سینەمای جیهان، لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژە بەوە دەدات؛ نواندن فێڵە، پێویستیشە بە جوانی چیرۆکەکان بگێڕیتەوە.
هۆپکینس ئێستا تەمەنی 86 ساڵە، خاوەنی دوو خەڵاتی ئۆسکار و ژمارەیەک ئێمییە، پاش تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر لە نواندنی گەورە و دیار، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ گوفتارە سینەماییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لەسەر نواندن، ئەم هونەرە، خۆدەرخستن و فێڵە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هۆپکینس ئامادەکاریی دەکات بۆ بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی، کە لە 10 ئەڵقە پێکهاتووە، لە سەردەمی رۆمانییەکان چیرۆکەکانی دەگێڕرێنەوە و بڕیارە رێکەوتی 18ی تەمموز لەسەر تۆڕی Peacock نمایشبکرێت.

هۆپکینس لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا وەکو ئەکتەر، لە 153 فیلمدا بەشداریی کردووە و بەرهەمهێنانی بۆ چوار فیلم ئەنجامداوە، لە دیارترین فیلمەکانی بریتین لە:
The Silence of the Lambs 1991
Hannibal 2001
Nixon 1995
The World’s Fastest Indian 2005
Meet Joe Black 1998
16/07/2024