روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستانەوە

کەناڵ8 16/07/2024
لۆگۆی فەرماندەیى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان
لۆگۆی فەرماندەیى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان

فەرماندەیى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان رایگەیاند "تۆمەتبارى کوشتنى مێردمنداڵەکەى شەوى رابردووى سلێمانیمان رادەستى پۆلیس کرد".

لە روونکردنەوەکەى فەرماندەیى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە "لە پێناو سەروەربوونی یاسا كوڕانی كۆماندۆی كوردستان تۆمەتباری كوشتنی مێردمنداڵەكەی شەوی رابردووی گەرەكی راپەرینی شاری سلێمانی رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەرین كرد".

بەگوێرەى روونکردنەوەکە "دوای ئەوەی شەوی رابردوو تۆمەتبار (فەیزوڵا فەتحوڵا محێدین) پێشمەرگە لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی مێردمنداڵ (شا رەوەندە بابا عەلی) لە گەڕەكی راپەرین، لە پێناو سەروەربوونی یاسا و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندە (دیار عومەر وەلی) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە رێگەی بەشی یاسایی فەرماندەییمان تۆمەتبار رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەرین كرا".

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "دڵینایی دەدەینە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەربوونی یاسا و هەرگیز كوڕانی كۆماندۆی كوردستان لە خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان راناوەستێت و باش لەوە تێدەگەین، كە ئاغاكانی (دەركراوەكان)ی نێو حزبی شەهیدان لە رێگەی پەیج و میدیا بەكرێگیراوەكانیانەوە چاویان بە سەركەوتنەكانی كۆماندۆی كورستان هەڵنایە، هەر رۆژە و تۆمەتێك دەبەخشنەوە، بیریان چووە لە 8ی تەمووزدا ئاغاكانیان لەپێناو سەروەربوونی یاسا دەركران، بۆیە دەبێت لەداهاتووشدا باجی تۆمەت بەخشینەوەش بدەن و داهاتوو ئەوە دەسەلمێنێت".

کەناڵ8

16/07/2024