حەوت کەس لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە فەڕەنسا گیانیانلەدەستدا
ئارام یوسف 18/07/2024

لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لەفەڕەنسا، حەوت کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئاگر لەناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لەشارى نیسی فەڕەنسا کەوتووەتەوە و حەوت کەس گیانیانلەدەستداوە.
بەرگری شارستانی فەڕەنسا رایگەیاندووە، "هۆکارى کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و سەرەڕای هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکە، بەڵام بەداخەوە حەوت کەس گیانیانلەدەستداوە".
ئاماژەبەوەشکراوە، سێ کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون، کە برینی دوو کەسیان سەختە.
25 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و 72 ئەندامی بەرگریی شارستانی، بەشدارییان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا کردووە.
ئارام یوسف
18/07/2024