گه‌شتی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه

حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، گه‌شتی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆی نییە بەبێ گرێبەستکردن لەگەڵ ئێمە گه‌شتی عومره بکات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ئه‌مساڵ رێكار و میكانیزمی تایبه‌تییان گرتووته‌به‌ر بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی عومره له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی عومره‌كاران، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره له رۆژی یه‌كشه‌ممە 21ـی تەمووزی 2024ـەوە ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ستكردن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتیی عومرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چه‌ندین مه‌رج و ڕێنمایی نوێ دانراون بۆ كۆمپانیاكان كه گرنگترینیان ئەوەیە کە نابێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره ده‌كات پێشتر له گواستنه‌وه‌ی حاجییان به ڤیزه‌ی جۆراوجۆر تێوه‌گلاو بێت.
جەختیشیکردووەتەوە، هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه نه به‌رێگەی ئاسمانی نه به‌رێگەی وشكانی گه‌شتی عومره ئه‌نجامبدات به‌بێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی تازه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
18/07/2024