کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
گەرمیان مەحمود 26/07/2024

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرما بۆ خوار 30 پلە دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 26ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی شەممە 27ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 41
زاخۆ:41
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 44
گەرمیان مەحمود
26/07/2024