ئاوێزانى کلتوورى دوو وڵاتى عەرەبى لە پێشەنگایەکدا
بە بۆچونی زۆرێک لە بەشداربوانی پێشانگاکە، هەردوو گەلی سعودی و یەمەنی زۆر لەیەکەوە نزیکن و دەخوازن لە ڕێگەی ئەم جۆرە پێشەنگایانەوە بتوانن زیاتر لە جاران لە یەکتریان نزیک بکەنەوە. هەروەها، پێیان وایە، شتگەلی وەکو ئەم جۆرە پێشەنگایانە دەرخەری یەکێتی ڕۆحییەتی هەردوو کلتوورە.
لە پێشەنگاکەدا، شێوە هونەرییەکانی وەکو گڵکاری و مۆسیقا لەڕێی بەکارهێنانی قوڕ و دیزاینە تەلارسازییەکانەوە خراونەتەڕوو. هەروەها، پێشانگەکە نموونەی کەلەپوور و کلتووری نێوان دوو ناوچەکەش پیشان دەدات؛ واتە مێژوو و شارستانییەتە هاوبەشەکانی سەردەمی گەشەی نیمچەدوورگەی عەرەبی.
هالە مۆرالی، سەردانیکەر و پرۆفیسۆر لە زانکۆی تونس گوتی: "سەرسامی ئەو تێکەڵکردنەی نێوان خەیاڵ و سروشت بووم، دەتگوت لەناو جەرگەی وێنەکەدا ون بووم. هەروەها، خۆشیم لە سەیرکردنی کەلوپەلە نەریتییەکانیش بوو، چونکە هاوشێوەی کلتووری تونسی بوون، هەربۆیە لەمەوە تێگەیشتم، وڵاتە عەرەبییەکان سەرەڕای دووریی جوگرافییەوە، لە ئاستی کلتوورییەوە زۆر لەیەکتری نزیکن."
بەم دواییانە وەزیری زانیاری، کلتوور و گەشتیاری یەمەنی، موئەمەر ئەل-ئەریان لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای تری یەمەنیدا سەردانی پێشانگاکەیان کردووە. هاوکات موحەمەد بین-سەعد جەباریش، بەڕێوبەری گشتی بەرنامەی سعودی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی یەمەنیش سەردانی پێشانگاکەی کردووە. پڕۆگرامەکە بەچڕی کار لەسەر بووژاندنەوە و پاراستنی کەلەپوور، نۆژەن و بنیادنانەوەی شوێنە مێژووییەکان لەگەڵ برەودان بە توانست و هێزی کاری ناو کەرتی کلتووری دەکاتەوە.
ئەم بەرنامەیە، هەتا ئێستا، 229 پڕۆژەی گەشەپێدانی لە کەرتەکانی پەروەردە، تەندروستی، سەرچاوەکانی ئاو و وزە، گواستنەوە، پیشەسازی و ڕاوە ماسیدا لە یەمەن بەئەنجام گەیاندووە.
11/09/2023