مایکرۆسۆفت لە کۆنفرانسێکدا تاوتوێی کێشەکەی کراودسترایک دەکات
شێوە عومەر 25/08/2024

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، کۆنفرانسێک ئەنجامدەدات بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لە نێویشیاندا کۆمپانیای کراودسترایک، تاوەکو لەبارەی ئەو رێگایانەوە گفتوگۆ بکەن کە دەتوانن بوارەکە بەرەوپێش ببەن.
مایکرۆسۆفت لە بلۆگێکدا ئاماژەی بەوەداوە، رووداوەکەی کراودسترایک وانەیەکی گرنگبووە، لە 10ی ئەیلولی ئەمساڵ، لە واشنتۆن لەگەڵ کراودسترایک و کۆمپانیاکانی دیکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنییەتی رێگریکردن لە روودانی کێشەی هاوشێوە لە داهاتوودا.
کۆنفرانسەکەی مایکرۆسۆفت لەدوای ئەوە دێت، مانگی رابردوو بەهۆی هەڵەیەکی کۆمپانیای کراودسترایکەوە، بە هەزاران کۆمپیوتەری ویندۆز لە جیهاندا لەکارکەوتن و بووە هۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان، بانکەکان و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە بەشێکی زۆری وڵاتان.
شێوە عومەر
25/08/2024