روونکردنەوەى فەڕەنسا لەبارەى راگرتنى پەیوەندى کلتوورى لەگەڵ چەند وڵاتێک

وەزیری کلتووری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندییە کلتوورییەکانی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەفریقا ڕاناگرێت.
وەزیری کلتووری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندییە کلتوورییەکانی لەگەڵ هونەرمەندانی ئەفریقا ڕاناگرێت.

وەزیری کلتووری فەڕەنسا ڕایگەیاند، فەڕەنسا پەیوەندییە کلتوورییەکانی لەگەڵ هونەرمەندانی وڵاتانی مالی، نەیجیریا و بورکینا فاسۆ ڕاناگرێت، ئەمەش لەدواى ئەو رەخنە توندانەى کە لە رۆژى هەینییەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی پەیوەندی لەگەڵ هونەرمەندانی مالی، نەیجیریا، بورکینا فاسۆدا، رووبەڕووى فەڕەنسا بووەوە.

ڕیما عەبدول مەلەک وەزیری کلتوورى فەڕەنسا گوتی: "سوورم لەسەر هێشتنەوەی پەیوەندییەی نێوان ئەو چەند وڵاتە و فەڕەنسا، لەم چەند ساڵەی دواییشدا ئەو پەیوەندییە زۆر پتەو کراوەتەوە. بەڵام ئێستا ئەوەتا ئەم دۆخە تایبەتەی ئاسایش پەیدابووە، بۆیە پەیوەندییەکە خراپ بووە لەگەڵ نەیجیریا، بورکینا فاسۆ و مالی".

گوتیشی "لەبەرئەوەی فەڕەنسا ژمارەی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان کەمکردووەتەوە و خزمەتگوزاری ڤیزاپێدانیشى ڕاگرتووە، بۆیە ئێمە بەفەرمی بایکۆتی هونەرمەندی هیچ وڵاتێکمان نەکردووە بەڵکو لەئێستادا ئەوان ناتوانن ڤیزەیان پێبدرێت".

یانەیەکی یەکگرتووی کلتووری و هونەری، کە سەنتەری سیندیاک و هەندێک هاوبەشی تری تێدایە، ڕایانگەیاند "نامەیەکیان لە بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی کلتوورەوە بە فەرمانی وەزارەتی دەرەوە پێگەیشتووە. بەگوتەی سەنتەری سیندیاک بێت "نامەکە شێوەیەکی هەڕەشەئامێزانەی هەبووە و داوای ڕاگرتنی هەموو جۆرە هەماهەنگییەکی کردووە لەگەڵ نەیجیریا، بورکینا فاسۆ و مالی تا کاتی دەرچوونی بڕیارێکی نوێ". لە وەڵامدانەوەی ناڕەزایەتییە گشتییەکان، وەزیرى کلتوورى ئاماژەى بەوە کرد ؛داوای کردووە وەزارەتەکەی ڕوونکردنەوە' لەسەر بابەتەکە بدات بە پیشەسازی سەرگەرمی.

گوتیشی: "ڕاگرتنەکە ڕێککەوتنەکانی پێشوو ناگرێتەوە بەڵکو تەنیا هەوڵە نوێیەکانی هونەرمەندەکان بۆ گەشتکردن دەگرێتەوە".

لە ٢٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، وڵاتی نەیجیریا پشێوی تێکەوت بەهۆی ئەوەی عەبدولڕەحمان چیانی، فەرماندەی پێشووی ئاسایشی سەرکردایەتی کودەتایەکى سەربازی بەسەر موحەمەد بازۆمی سەرۆکدا ئەنجامدا. ئەم پشێوییەی دژی فەڕەنسییەکان بووە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایی لەپاریس. هەمان دۆخیش لەساڵی ٢٠٢٢ لەوڵاتانی (بورکینا، فاسۆ و مالی)ى دراوسێیدا ڕوویدا.