چ کاتێک دڵەکوتێ مەترسیدارە؟

د. زانیار نووری، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان
د. زانیار نووری، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان

د. زانیار نووری ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان

دڵی مرۆڤ وا دروستکراوە کە کارەبا (مۆلیدە)ی تایبەتی خۆی هەیە، سەراپای ئەو کارەبایەی لە مێشکەوە بۆی دێت وەکو هەموو ئەندامەکانی دیکەی جەستە.

هە‎روەکو هەموو ئەو ئەندامانەی جەستەش، ئەم سیستمە بەهێزە ئەگەری هەیە ناڕێکیی تێبکەوێت، هۆکارەکەی زگماکی بێت یان خواردنەوەی کحول، جگەرەکێشان یان هۆرمۆن و دەیان هۆکاری دیکە بێت.

با‎وترین نیشانەی تێکچوونی کارەبای دڵ، دڵەکوتێیە، واتا خێرالێدانی دڵ، بە‎ڵام، خێرالێدانی دڵ دەیان هۆکاری دیکەشی هەیە کە نەخۆشی نین، بەڵکو پەرچەکردارن، ئەوانەش وەکو: دڵەڕاوکێ، وەرزشکردن، لەرز و تا و چاخواردنەوەی زۆر.

بۆ تۆی هاونیشتمانی کە بزانیت دڵەکوتێکەی تۆ کامیانە، ئایا تێکچوونی کارەبای دڵە کە زۆرجار مەترسیدارە یان هۆکارەکەی بێزیان و ئاساییە؟ پێوانەی لێدانی دڵ گرنگە، ئەگەر بێت و بەردوام لەسەرو 120ـەوە بێت ، ئاوا زۆرینەی کات کارەبایی دڵ تێکچووە.

ئا‎گاداری دەستەواژەی "زۆرینەی کات" بن، چونکە ئەگەری هەیە بەو شێوەیەش نەبێت! بۆیە لە کاتی دووبارەبوونەی حاڵەتی دڵەکوتێ سەردانی پزیشکی هەناوی بکە.