چەند راستییەک لەبارەی سستبوونی درێژخایەنی گورچیلەوە

سستبوونی درێژخایەنی گورچیلە لە سەرەتادا نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە
سستبوونی درێژخایەنی گورچیلە لە سەرەتادا نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە

د. کاوە حسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە

  1. سستبوونی درێکخایەنی گورچیلە بریتییەلە دابەزین و کەمبوونەوەی کاری گورچیلەکان بە هێواشی و بە تێپەڕبوونی کات، ئەم فرمانە گرنگانەی گورچیلەکان کەمدەبنەوە: پاڵاوتنی خوێن لە پاشماوەکان و ماددەی زیانبەخش و ئاوی زیادەی جەستە.
  2. ئەم حاڵەتە بێدەنگە و لە سەرەتادا نیشانەی نییە، بۆیە زۆرجار لەپڕ و بە رێکەوت دەستنیشاندەکرێت. کاتێک حاڵەتەکە دەگاتە قۆناغی پێشکەوتوو، ئەوا نیشانەکانی وەکو زووهیلاکبوون، ئاوسانی پێ، هەناسەتوندی، دڵتێکهەڵاتن، بوونی خوێن لە میزدا دروستدەبن.
  3. 10%ـی خەڵکی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، ئەگەر چارەسەرنەکرێت و چاودێری نەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو بەم حاڵەتە گیانلەدەستدەدەن.
  4. لەنێوان ساڵانی 1990 بۆ 2000ـدا، ئەگەری مردن بە حاڵەتەکە لە 28%ـەوە کەمبووەتەوە بۆ 18%.
  5. تەنیا 10%ـی حاڵەتەکان بەباشی چاودێری و چارەسەردەکرێن، یان غەسلی گورچیلە یان چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت، زۆرینەی حاڵەتەکان بەباشی چارەسەر ناکرێن.
  6. چارەسەری ئەم حاڵەتە تێچوویەکی زۆری هەیە بۆ چارەخواز و حکومەت بۆیە باشترین رێگە خۆپارێزییەکی گونجاوە
  7. نەخۆشییەکە زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوو و سەروو 60 ساڵیدا دروستدەبێت
  8. ئەگەر نەخۆشییەکە زوو دەستنیشانبکرێت ئەوا زۆر بەباشی کاری لەسەر دەکرێت و دەرکەوتنی نەخۆشییەکە دوادەخرێت