لەهێرشێکى ئاسمانیی سوپاى عێراق شەش چەکدارى داعش کوژران

چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی عێرق
چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی عێرق

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، لە رێگەى فرۆکەى F16ـەوە، شەش چەکدارى داعشیان لە سەڵاحەدین کوشتووە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکە بەگوێرەى زانیاریى ورد و دروستى هەواڵگریى ئەنجامدراوە و جەخت لەبەردەوامى هێرشەکانیش بۆ لەناوبردنى چەکدارانى داعش و خاپورکردنى مۆڵگەکانیان کراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، "ئۆپراسیۆنەکەیان وەک هەوڵێک بۆ تۆڵەسەندنەوەى شەهیدانى کەرکوک ئەنجامداوە".

لەمانگى رابردوودا چەکدارانى داعش چەند جارێک لە رێگەى تاکەکەسییەوە هەوڵى کردەى چەکدارییان لە پارێزگاى کەرکوک دابوو، ناو بەناویش کردەى چەکداریی لەو ناوچانەدا ئەنجامدەدەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.