ژمارەیەک دراوی کانزایی ڤایکینگەکان دۆزرانەوە
حەسەن فەلاح 08/10/2024

لە دوورگەیەکی بچکۆلانەی دەریای ئێرلەندا، ژمارەیەک لە ئارەزوومەندانی گەڕان بەدوای شوێنەوار و پارچە کانزاییەکان، توانیویانە چەند دراوێکی کانزایی دێرین بدۆزنەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڤایکینگەکان.
بە گوتەی شارەزایان، ئەم دراوە کانزاییانەی کە دۆزراونەتەوە، بەلایەنی کەمەوە تەمەنیان هەزار ساڵە و لەلایەن ڤایکینگەکانەوە بەکارهێنراون، دراوەکان لە زیو دروستکراون و سەر بە گەنجینەیەکی فەرمیی بوون کە تێیاندا دراوی ئینگلیزی و ئێرلەندییش بەکارهێنراوە.

دراوەکان کە ژمارەیان 36 دانەیە، لەسەر دەستی دوو پیاو دۆزراونەتەوە، پاشان رادەستی دامەزراوەیەکی بەریتانیی کراون بەناوی کەلەپووری نیشتمانیی مانکس، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە دراوەکان مۆرکراوی فەرمیین و وەکو گەنجینەیەکی راستەقینە هەژمار دەکرێن.
حەسەن فەلاح
08/10/2024