ئەرجەنتین لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە شەش یاریزانی بێبەشدەبێت

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگەی مەشق و راهێنانەکانی یانەی ئینتەر مەیامی لە فلۆریدا یەکەی مەشق و راهێنانەکانیان ئەنجامدا و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤەنزوێلا.
ئەرجەنتین بێبەشنابێت لە تواناکانی لیۆ مێسی، لە مەشق و راهێنانەکانیش مێسی بەشداریی کرد، گەرچی ئەرجەنتین بە 18 خاڵەوە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، بەڵام رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە، هەریەکە لە ئالێخاندرۆ گارناچۆو مارکۆس ئاکونا بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکەی ڤەنزوێلا و بۆلیڤیا ناکەن، کە لە 11 و 16ــی ئەم مانگە رووبەڕوویان دەبنەوە، ئەمە لە کاتێکدا هەفتەی رابردووش پاولۆ دیبالا و نیکۆلاس گۆنزالێس نێردرانەوە بەهۆی پێکانی ماسولکەییەوە.
سکالۆنی بەهەمان شێوە لە تواناکانی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێز بێبەشدەبێت کە لەلایەن فیفاوە راگیراوە، هەروەها بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە کریستیان رۆمێرۆش بەشداریی ناکات.
بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا سکالۆنی بانگێشتی هەریەکە لە فاکوندۆ بۆنانۆتێ لە لیستەر سیتی ئینگلیزی و خولیۆ سۆلەر ، یاریزانی لانوسی ئەرجەنتینی کردووە.
08/10/2024