وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا: بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی دژە فڕۆکەمان تاقیکردەوە

وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا رايگەياند، بە سەرکەوتوویی وەشانی نوێی مووشەکی دژە فڕۆکەی ئەستەر 30ی تاقیکردووەتەوە کە توانای هەیە مووشەکی بالیستیکی و خێراتر لە دەنگ بەرپەرچبداتەوە.

مووشەکەکە لە ناوەندی تاقیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چەک و تەقەمەنی لە شاری بیسکارۆس لە باشووری رۆژئاوای فەرەنسا ئەنجامدراوە.

سێباستیان لێکۆرنو، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا و ئیمانوێل چیڤا نوێنەری گشتیی فەرەنسا بۆ چەک و کەرەستەی سەربازی، گوتیان موشەکەکە بۆ لایەنی بەرگریی فەرەنسا و ئیتاڵیا گرنگییەکی زۆری هەیە.

مووشەکی ئەستەر 30، بۆ نوێکردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سامپ تی فەرەنسی-ئیتاڵی دیزاین کراوە و هێزی دەریایی فەرەنسا و ئیتالیا بەکاریدێنن.