هەر تاکێک لە هەرێمى کوردستان و عێراق ساڵانە 38.5 کیلۆ برنج دەخوات

برنجی هاوردەکراو بۆ عێراق
برنجی هاوردەکراو بۆ عێراق

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ساڵانە هەر تاکێک لە هەرێمى کوردستان و عێراق 38.5 کیلۆ برنج دەخوات و لە خواردنی برنجدا لە یەکەمەکانن.

 برنج، ماددەیەکى سەرەکى خۆراکییە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەگوێرەى وەزارەتى بازرگانى عێراق، هەر تاتێک بەتێکڕا ساڵانە 38 کیلۆ و نیو برنج دەخوات، بەو پێیەى ژمارەى دانیشتوانى عێراق بە 43 ملیۆن خەمڵێندراوە، ساڵانە دەکاتە يەک ملیۆن و 670 هەزار تۆن برنج و بە بەهاى 1.2 ملیار دۆلار.

زۆرینەى ئەو برنجەى لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە، هاوردە دەکرێت زۆرینەشى لە هیندستان، ڤێتنام، تایلەند، پاکستان، ئەمریکا، ئۆرۆگوای هاوردە دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى بازرگانى عێراق وەرگیراون، هەرێمى کوردستان و عێراق، لە برنج خواردندا لە یەکەمینەکانن و لە پلەی 10ـی جیهاندان.