كاساس: هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ڵه‌ستین ركابه‌رێكى ئاسان نییه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له به‌سره كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى پێش یارییه‌كه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و فه‌ڵه‌ستین به‌رێوه‌چوو، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى عێراق، خیسۆس كاساسى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه گوتى" یارییه‌كه‌ى سبه‌ى گرنگى تایبه‌تى هه‌یه، هیوادارم وه‌ك یارییه‌كانى رابردوو پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى هانده‌رانمان هه‌بێت وه‌ك كه ئه‌وه‌ش پاڵپشتیه‌كى باشه بۆمان هه‌میشه، چونكه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یاریی ده‌كه‌ین كه خاڵێكى له هه‌ڵبژارده‌ى كۆریا وه‌رگرتووه ".
خیسۆس له درێژه‌ى لێدوانه‌كانى گوتى" تیپه‌كه‌م خه‌ریكه جێگرى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت یارییه‌كه‌ى رابردووش شایه‌نى سێ خاڵ بووین به‌رامبه‌ر كوه‌یت ، هه‌ڵه‌ى ناوبژیوان نه‌بووایه ئێمه ده‌بوو براوه بین ".
له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فه‌له‌ستینیش كاساس گوتى " هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵبژارده‌یه‌كى رێكخراوه له هیڵى به‌رگرى و پێشه‌وه‌ش ، به پێچه‌وانه‌ى هانده‌رانه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه به لاواز نابینم كه ئه‌وان پێیان وایه هه‌ڵبژارده‌یه‌كى ئاسانه‌و وه‌رگرتنى سێ خاڵ لێیان ئاسانه ".
سه‌باره‌ت به به‌شدارییپێكردنى ئه‌یمه‌ن حسه‌ین بۆ یارییه‌كه‌ى سبه‌ى ، كاساس گوتى " ئه‌یمه‌ن ته‌واو ئاماده‌یه به‌ڵام من بڕیارم نه‌داوه كه ئایا به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌شداربێت یاخود بۆ چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م به‌شدارى پێ بكه‌م ".
09/10/2024