نۆژەنکردنەوەی تەختی باسیلیکایەکی ڤاتیکان بەم نزیکانە تەواودەبێت

لە باسیلیکایەکی بەناوبانگی شاری ڤاتیکان شارەزایانی بواری نۆژەنکردنەوە و چاککردن، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی یەکێک لە کۆنترین تەختە ئاینییەکان و رۆژانە سەدان گەشتیار لە نزیکەوە لە کارەکانیان دەڕووانن.

لە شاری ڤاتیکان و بەدیاریکراوییش لە کڵێسای سان پیتەر، تەختێکی گەورەی ئاینیی هەیە، کە ماوەی 250 ساڵە هیچ نۆژەنکردنەوەیەکی بۆ نەکراوە و ئێستا شارەزایانی بواری پاراستنی شوێنەوار، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی تەختەکەن.

کارەکان لەکاتێکدان، دەرگای کڵێساکە کراوەیە بە رووی سەردانیکردنی گەشتیاران و دەتوانن لە نزیکەوە لە نۆژەنکردنەوەی تەختەکە بڕووانن.

ئەم تەختە ئاینییە، 30 مەتر بەرزە و یەکێکە لە دیارترین پارچە شوێنەوارییە هونەرییەکانی ڤاتیکان، لەسەر دەستی گیان لۆرێنزۆ دروستکراوە و کۆتا جار کە نۆژەنکراوەتەوە ساڵی 1758 بووە.

لەمیانی نۆژەنکردنەوەی ئەم پارچەیەدا، شارەزایان توانیویانە چەندین نەخش و نیگارن نوێ بکەنەوە کە دەیان ساڵە لەبەرچاوی بینەراندا ونن، کە لە گەڵ دووبارە کردنەوەی شوێنەکە بەڕووی گەشتیاراندا، دەتوانن لە وردەکارییەکان بڕووانن و لە ئاستی هونەریی شوێنەکە بکۆڵنەوە.