لە کراوەی شەنگهای گەورەکان بەردەوامن لە بردنەوە

لە یارییەکی بەهێزی کراوەی شەنگهای، لەسەر ئاستی پیاوان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی توانی رۆمان سافولینی رووسی بکاتە دەرەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
جۆکۆڤیچی ژمارە سێی ریزبەندی جیهان یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی ناسناوی شەنگهای دوای ئەوەی ناسناوی کراوەی ئەمریکای لەدەستدا.
جۆکۆ هەردوو کۆمەڵەکە باڵادەست بوو، توانی بە ئاسانی کۆنترۆڵی رکابەرە رووسیەکەی بکات، بە ئەنجامی 6 بە 3 و 6 بە 2 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی کە تیایدا رووبەڕووی یاکوب مێنسیکی چیکی دەبێتەوە.
جۆکۆ بەدوای پێنجەم ناسناوی شەنگهایەوەیە، کە ئەگەر بەدەستی بهێنێت دەبێتە 100ـەمین ناسناوی ئەی تی پی، هاوکات بۆ 95ـمەمین جارە دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پالەوانێتییەکانی ماستەرزی 1000 خاڵی.
لە یارییەکی دیکەی بەهێزدا ، یانیک سینەری ئیتاڵی دووبارە هەمووانی سەرسام کردەوە و لە یارییەکی قورسدا، کە رووبەڕووی دانیێڵ مێدڤیدێڤی رووسی بووەوە، توانی براوە بێت و خۆی گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی.
سینەر لە هەردوو کۆمەڵەکە باڵادەستی خۆی سەلماند و نەیهێشت رکابەرە رووسییەکە لە سێتی یەکەم بەهێز دەربکەوێت، بە ئەنجامی 6 بە 1 و 6 بە 4 براوە بوو و خۆی گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی.
سینەر و مێدڤیدێڤ لەماوەی دوو ساڵدا 10 جارە رووبەڕوودەبنەوە، جاری پێشووش هەر لە کراوەی ئەمریکا سینەر یاریزانە رووسییەکەی کردە دەرەوە.
سینەری یەکەمی ریزبەندی جیهان، لە یاریی داهاتوو چاوەڕێی براوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتاییدەکات.
10/10/2024