سامانە سروشتییەکان: نەوتى سپى بەسەر زیاتر لە 198 هەزار خێزاندا دابەشکراوە

هاونیشتمانییان لەسەرەى وەرگرتنى نەوتى سپیدا
هاونیشتمانییان لەسەرەى وەرگرتنى نەوتى سپیدا

 وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر خێزانەکاندا بەردەوامە و تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەى 40 ملیۆن لیتر بەسەر نزیکەى 200 هەزار خێزاندا دابەشکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى وەبەرهێنانى کانزایی لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، خشتەى دابەشکردنى نەوتى سپى بۆ وەرزى زستانى 2024 بۆ 2025 بڵاوکردووەتەوە و بە گوێرەى خشتەکان، تاوەکو ئەمڕۆ 10ـى تشرینى یەکەم، 39 ملیۆن و 781 هەزارو 800 لیتر نەوتى سپى بەسەر 198 هەزار و 909 خێزان دابەشکراوە کە دەکاتە 23%ـى کۆى خێزانەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى وەبەرهێنانى کانزایی ئاماژەى بەوەشکردووە، ملیۆنێک و 144 هەزار و 644 خێزان ماون نەوتى سپى بەسەریاندا دابەشبکرێت.

هەر بەرمیلێک نەوتى سپى بە نرخى 104 هەزار دینار بەسەر خێزانەکاندا دابەشدەکرێت.