100 دۆلار شەش ملیۆن و 400 هەزار تمەنى تێپەڕاند

دينارى عێراقی و تمەنی ئێرانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8
دينارى عێراقی و تمەنی ئێرانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

بەهاى تمەن لە بازاڕەکانى ئێران بەردەوامە لە دابەزین و بەهاى 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە شەش ملیۆن و 400 هەزار تمەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـى تشرینى یەکەمى 2024، بەهاى تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى دابەزینى زیاترى تۆمارکرد و بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتە شەش ملیۆن و 430 هەزار تمەن.

لەکاتى کردنەوەى بازاڕى دراو، بەهاى 100 دۆلار تەنیا شەش ملیۆن و 330 هەزار تمەنى ئێرانى بووە، بەڵام دابەزینى بەهاى تمەن بەردەوامبوو و بۆ هەر 100 دۆلارێک 100 هەزار تمەنى دیکە لە بەهاکەى کەمبووەوە.

دابەزینى بەهاى تمەنى ئێرانى پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل و سەرۆکى ئەمریکا دێت، کە باسیان لە لێدان لە ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کردووە.

هاوکات، لە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە هەرێمى کوردستان و عێراق، بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگرە و سەد دۆلار بەرامبەر 154 هەزار دینار کڕێن و فرۆشتنى پێوە دەکرێت.