مامۆستایەکى زمانی کوردی لە بۆکان بە سێ مانگ زیندانی سزادرا

سۆسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان
سۆسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان

سۆسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکوانی سڤیلی خەڵکی بۆکان، سزای سێ مانگی زیندانی بۆ دەرکرا.

سۆسەن حەسەنزادە، لە 15ـی ئایاری ئەمساڵ لە بۆکان دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ، لە دوای مانگێک راگرتنی بە کەفالەتی ملیاریەک تمەن بەشێوەی کاتی تاوەکو روونبوونەوەی بڕیاری دادگا ئازاد کرابوو.

ماڵپەڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لقی 101ـی دادگای شۆڕش لە ورمێ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" سزای سێ مانگ زیندانیی بۆ سۆسەن حەسەنزادە دەرکردووە.