سەباح حەبیب: سودانى نەیتوانیوە گرووپەکانى مقاوەمە کۆنترۆڵبکات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سەرۆکوەزیرانى عێراق نەیتوانیوە کۆنترۆڵى گرووپەکانى مقاوەمە بکات لە رێگریى هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل.

سەباح حەبیب بە کەناڵ8ـی راگەیاند، سودانى تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە کۆنترۆڵى گرووپە چەکدارەکان بکات، زەرەرمەندى یەکەمیش لە تێوەگلانى عێراق لە شەڕ، شیعەکان دەبن، بەو پێیەى خاوەن دەسەڵاتن و تێکچوونى رەوشەکە لە بەرژەوەندییان نییە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، کورد دژى تێوەگلانى عێراقە لە ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە.

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، هەوڵێکى سیاسى و دیپلۆماسى دەستپێکردووە بۆ رێگریى لە تێوەگلانى عێراق لە جەنگ و کۆنترۆڵکردنى گرووپەکانى مقاوەمە، بەڵام تاوەکو ئێستا گرووپەکانى مقاوەمە بەردەوامن لە هێرشەکانیان.