وەزارەتی نەوت: رۆژانە 2500 تۆن سووتەمەنی فڕۆکە بەرهەمدەهێنین

وەزارەتى نەوتى عێراق.
وەزارەتى نەوتى عێراق.

بریکارى وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رۆژانە دوو هەزار و 500 تۆن سووتەمەنی فڕۆکە بەرهەمدەهێنن و هەزار تۆنی هەناردەی دەرەوە دەکەن.

حامد یونس، بریکارى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروبارى پاڵاوتن رایگەیاند، "بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەی سووتەمەنی فڕۆکە گەیشتووەتە دوو هەزار و 500 تۆن، بەڵام پێداویستی ناوخۆیی رۆژانە هەزار و 500 تۆنە".

گوتیشی، "ئەو زیادەیەی لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی فڕۆکەدا دەمێنێتەوە، کە بڕەکەی هەزار تۆنە، لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوەی دەکەین".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرهەمهێنانی سووتەمەنی فڕۆکە دوو سودی بۆ عێراق هەیە، یەکەمیان زیادبوونی داهاتە، دووەمیان ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی توانای پاڵاوگەکانی عێراق".