لیژنەى ناوەندیى هەڵبژاردنەکان: سزاى پێشێلکاریی لە کاتى وەستانى بانگەشەدا دوو هێندەیە

لیژنەى ناوەندیى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان هۆشداریی دەداتە لیست و بەربژێرەکان لە پێشێلکردنى ماوەى وەستانى بانگەشە و رایدەگەیەنێت، هەر لیست و بەربژێرێک لە ماوەى وەستانى بانگەشەدا پێشێلکارى بکات سزاکەى دوو هێندەیە.
د.ئەیسەر یاسین ئەحمەد، گوتەبێژى لیژنەى ناوەندیى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8ـى راگەیاند، لیژنەکانى چاودێریی لە پارێزگاکان بەردەوامدەبن لە چاودێریکردن و سەرپێچیکردن و پابەندنەبوون بە وادەى راوەستانى بانگەشە سزاکەى دوو هێندەى کاتى بانگەشەیە.
گوتیشى، لە دواى هەڵبژاردنیش لیژنەکانى چاودێریی لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن و هەر لیست و قەوارەیەک لەماوەى 30 رۆژدا پۆستەرەکانى لەسەر شەقامەکان لانەبات سزا دەدرێت.
بریارە کاتژمێر 12ـی شەو کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کوردستان تەواو ببێت و ڕۆژی 18ـی مانگیش دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و رۆژی 20ـی مانگیش دەنگدانی گشتی دەکرێت.
15/10/2024