ئامڕازێکی زیرەکی مێتا لە بەرهەمهێنانی فیلمدا بەکاردەهێنرێت

کۆمپانیای مێتا هاوبەشی لەگەڵ بلومهاوسی ستۆدیۆی بەرهەمهێی فیلمە ترسناکەکانی وەکو گێت ئاوت دەکات، تاوەکو ئامڕازە زیرەکە نوێکەی کە ناوی "موڤی جێن"ە و توانای بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی هەیە، لە بەرهەمهێنانی فیلمدا بەکاربهێنرێت.
لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، بلومهاوس کۆمەڵێک دەرهێنەری هەڵبژاردووە بۆ تاقیکردنەوەی ئامڕازەکەی مێتا، لەنێویاندا کاسی ئەفلێک کە دەرهێنەری فیلمی "لایت ئۆف مای ڵایفە" و لە ساڵی 2017 وەکو ئەکتەرێک لە فیلمی "مانچستەر بای زە سی" خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.
موڤی جێن، دەتوانێت لە تێکست و وێنەوە ڤیدیۆ بە دەنگەوە بەرهەمبهێنێت، هەروەها رێگەدەدات دەستکاری ڤیدیۆ کلیپەکانیشی بکرێت.
دەرهێنەرەکان بە تایبەتی کار لەسەر بەرهەمهێنانی پارچە ڤیدیۆدەکەن، دواتر دەیکەنە پارچەیەک ڤیدیۆی درێژتر.
مێتا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە هیچ شتێک ناتوانێت جێگەی ئەزموونی پراکتیکی وێنەگرتن بگرێتەوە، بەڵام مۆدێلەکانی وەکو موڤی جێن دەتوانن یارمەتی دەرهێنەران بدەن بۆ دەربڕینی بیرۆکەکانیان بە خێرایی و وردی".
23/10/2024