هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی پارتی دەم

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم

شەوی رابردوو لە ئەنقەرە، هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی پارتی دەم و پاش چەند کاتژمێرێکیش هێرشبەرەکە دەستگیرکرا.

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "پارتی دەم" رایگەیاند، شەوی رابردوو هێرشکراوەتە سەر بارەگای سەرەکی پارتەکەیان لە ناوچەی "باڵگات"ـی ئەنقەرە.

دۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشەکەدا دەرگا و پەنجەرەکانی بارەگەیان شکێندراوە و هەوڵی هێنانەخوارەوەی تابلۆی بارەگاکەیان دراوە.

پاش ئەوەی گوتەبێژی پارتی دەم داوای لە وەزیری ناوخۆی تورکیا کرد لێکۆڵینەوە بکەن، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە بارەگای پارتی دەم و دوای چەند کاتژمێرێکیش هێرشبەرەکەیان دەستگیرکرد.

گوتەبێژی پارتی دەم دەڵێت، هەرگیز ناتوانن بەم هێرشانە بیانوەستێنن و ماندوویان بکەن.