داواکاری بۆ دیداری ئۆجەلان و هاوڕێکانی پێشکەشکرا

کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجەلان و سێ زیندانیکراوەکەی دیکەی زیندانی ئیمراڵی، داواکارییەکیان بۆ بینین و سەردانیکردنیان پێشکەشکرد.
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراویی پەکەکە، بۆ رێگەدان بە بینین و دیدار لەگەڵ براکەیدا، داواکارییەکی پێشکەشی ئاراستەی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵی کرد.
هاوکات، کەسوکاری هەریەک لە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵ ئۆجەلاندا لە زیندانی ئیمراڵین، داواکارییان پێشکەشی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵی کردووە و داوایان کردووە رێگەیان پێبدرێت کەسە زیندانیکراوەکانیان ببینن.
رۆژی چوارشەممە، پاش زیاتر لە 43 مانگ، رێگە بە عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵا ئۆجەلان درا سەردانی ئیمراڵی بکات و ئۆجەلان ببینێت.
ئۆجەلان لە رێگەی عومەر ئۆجەلانەوە پەیامێکی بۆ رای گشتیی نووسی و رایگەیاند، "گۆشەگیریی بەردەوامە. ئەگەر بارودۆخ بڕەخسێت، خاوەن هێزی تیرۆریی و پراکتیکییم بۆ گواستنەوەی زەمینەی شەڕ و توندوتیژیی بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسیی."
پێش دیدارەکەی 23ـی مانگ، دوایین چاوپێکەوتنی رووبەڕووی ئۆجەلان و کەسوکارەکەی، لە سێی ئازاری 2020 ئەنجامدرا، دوایین جاریش محەمەد ئۆجەلان لە 25ـی ئازاری 2021، بۆ ماوەی چوار خولەک بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆی کرد.
25/10/2024