بازاڕی دراوی سلێمانی: پێناچێت ئەمڕۆ بەهای تمەن بشکێت

تمەنی ئێرانی
تمەنی ئێرانی

وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەکردووەتەسەر بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار و دراوەکانی دیکە و بەگوتەی بازاڕی دراوی سلێمانیی پێناچیت ئەمڕۆ بەهای تمەن بشکێت و دابەزینی بەرچاو تۆمار بکات.

دانا مەولود، لەبازاڕی دراوی سلێمانی بە کەناڵ8ـی گوت:" تاوەکو ئێستا بەر لەکردنەوەی بازاڕی دارایی دوبەی، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر شەش ملیۆن و 400 هەزار تمەنە و بە حەواڵەش شەش ملیۆن و 800 هەزار تمەنە، هەروەها  بەهای 100 هەزار تمەن بە دوو هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت".

لە رۆژانی رابردوو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر شەش ملیۆن و 200 هەزار تمەن بووە.

بەهاى تمەن لەسەرەتاى ئەمساڵ تاوەکو ئێستا ناجێگیر بووە و لە 13ـی نیسان و لەکاتى هێرشى موشەکیى ئێران بۆسەر ئیسرائیل لەسەرەتایی ئەم مانگەدا، بەهاى 100 دۆلار حەوت ملیۆن تەمەنى تێپەراند.