ئێنڤیدیا بووە بەهادارترین کۆمپانیای جیهان

لۆگۆی کۆمپانیای ئێنڤیدیا
لۆگۆی کۆمپانیای ئێنڤیدیا

کۆمپانیای ئێنڤیدیای بەرهەمهێنەری چیپەکانی ژیریی دەستکرد، جێگەی بە کۆمپانیای ئەپڵ چۆڵکرد و بووە بەهادارترین کۆمپانیای جیهان.

بەگوێرەی داتاکانی گروپی بۆرسەی لەندەن، بەهای بازاڕی پشکەکانی ئێنڤیدیا، گەیشتە سێ تریلیۆن و 53 ملیار دۆلار و ئەمەش کۆمپانیاکەی خستە پێش ئەپڵەوە بە بەهای سێ ترلیۆن و 52 ملیار دۆلار.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئێنڤیدیا بۆ ماوەیەکی کەم بووە بەهادارترین کۆمپانیای جیهان، بەڵام دواتر پێگەکەی لەلایەن مایکرۆسۆفت و ئەپڵەوە لێسندرایەوە.

ئێنڤیدیا یەکێکە لە دابینکەرە سەرەکییەکانی چیپی ژیریی دەستکرد لە جیهاندا، بووەتە براوەیەکی باڵادەست لە نێوان کۆمپانیا گەورەکانی وەکو ئەلفابێت و مایکرۆسۆفت و مێتا.