نەشتەرگەری لەیزەری چاو لە چ تەمەنێکدا گونجاوە؟

نەشتەرگەریی لەیزەری چاو، یان نەشتەرگەریی LASIK، نەشتەرگەرییەکی پزیشکییە بەکاردێت بۆ راستکردنەوەی کێشەی بینین بە دووبارە چاکردنەوەی شێوازی کۆرنیەی چاو بە بەکارھێنانی لێزەر.
زۆرینەی ئەو چارەخوازانەی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ دەکرێت، پاش رۆژێک بۆ دوو رۆژ هەست بە باشتربوونی توانای بینینیان دەکەن.
رێنماییە پزیشکییەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە لەیزەرەکە لە تەمەنی 18 بۆ 40 ساڵیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام باشترین کات بۆ ئەنجامدانی لەیزەرەکە ناوەڕاستی تەمەنی 20ـەکان و سەرەتای تەمەنی 30 ساڵییە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا چاوەکان هێشتا لە گەشەدان و بۆیە دەکرێت پاش لەیزەرەکەش توانای بینینی کەسەکە بگۆڕێت.
لە تەمەنی 40 ساڵیشدا دەکرێت لەیزەری چاو ئەنجامبدرێت، بەڵام لەیزەر ناتوانێت رێگری لە گرفتی دووربینی بکات کە بەهۆی تەمەنەوە تووشی کەسەکە دەبێت.
د. دێری لەتیف، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو
28/10/2024