خراپترین پەیکەرەکان بۆ کەسایەتییەکانی وەرزش دروستکراون

ساڵانە پەیکەری زۆر دروست دەکرێت بۆ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو بوارە جیاوازەکانی وەرزش، بەڵام هەندێک لەو پەیکەرانە بە خراپترین دادەنرێن بەهۆی ئەوەی کە لە کەسایەتییەکان خۆیان ناچن.

دوەین وەید.

پەیکەری دوەین وەید، ئەستێرەی پێشووی ئێن بی ئەی و مەیامی هیت، رەخنەی لێدەگیرێت بەهۆی ئەوەی پەیکەرەکە هیج لە یاریزانە ناچێت و تەنانەت بە سوکایەتیەک دادەنرێت لەلایەن هاندەرانەوە.

پەیکەرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆش، یەکێکە لە نمونە خراپەکان، کە ساڵی 2011 دروستکراوە و بە ترسناک دادەنرێت.

پەیکەری کریستیانۆ رۆنالدۆ.

یەکێکی دیکە لەو پەیکەرانە، پەیکەری ئاندی مورای بەریتانی و ئەستێرەی پێشووی تێنسی سەرزەویە، کە لە چین لە 2011 دروستکرا و جلو بەرگی چینی کراوەت بەری.

ئاندی مورای و پەیکەرەکەی لە شاری شەنگهای.

هەروەها پەیکەرەکەی دەیڤد بێکهام، کە لە ساڵی 2020 دروستکرا و پەیکەری دیێگۆ مارادۆناش کە لە 2017 پەردەی لەسەر لابرا، بەهەمان شێوە یەکێکن لە خراپترین پەیکەرەکان و داوا دەکرێت لاببرێن یان باشتر دروستبکرێ کە لە کەسایەتییەکان خۆیان بچن.

پەیکەری مارادۆنا، ئەفسانەی ئەرجەنتینی.