نمایشی تایبەتی فیلمە نوێیەکەی کلینت ئیستوود ئەنجامدرا

بە ئامادەبوونی بینەرە دڵخوازەکان و دەستەی بەرهەمهێنەرە و ژمارەیەک لە ئەستێرە سینەماییەکانی هۆڵیوود، نوێترین فیلمی دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری دیاری سینەمای ئەمریکا، کلینت ئیستوود، لە ناوچەی ئیگڵ رۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا.
فیلمی سینەمایی "Juror #2"، نوێترین فیلمی سینەمایی گەورە ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی، کلینت ئیستوودە، کە لە ناوەڕۆکدا، چەند پرسێکی یاسایی و ئەخلاقیی وەسف دەکات و سەرنج دەخاتە سەر کێشە مرۆییەکان.

لە ناوچەی ئیگڵ رۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی ئەستێرە و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە ئەنجامدرا هاوتای بینەرە تایبەتییەکانی ئیستوود.
کلینت ئیستوود، ئێستا تەمەنی 94 ساڵە، لە قۆناغی زێڕینی هۆڵیوود، یەکێک بووە لە دیارترین ئەکتەرەکان و زۆرینەی ئەو فیلمانەی رۆڵی تێیاندا گێڕاوە گێڕانەوەی چیرۆکە رۆژئاواییەکانن، هاوکات، لەگەڵ هەڵچوونی تەمەنیدا، کاری دەرهێنەریی دەکات و تاوەکو ئێستا وەکو ئەکتەر لە 73 فیلمدا بەشداریی کردووە و دەرهێنانی بۆ 45 دانەش کردووە، خاوەنی چوار خەڵاتی ئۆسکار و 162 خەڵاتی جیاوازی دیکەیە.
29/10/2024