چاڤی و ساوسگەیت بەربژێرن بۆ ئەرکی راهێنانی مان یونایتد
مەستان حوسامەدین 29/10/2024

دوای دوورخستنەوەی ئێریک تین هاگ لە ئەرکی راهێنانی یانەی مانچێستەر یونایتد، دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە یەکێک لە چاڤی هێرناندێز، یاخود گاریس ساوسگەیت ئەرکەکە بەدەستبهێنن.
مانچێستەر یونایتد لە دوایین هەشت یاریی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تەنیا سەرکەوتنێکی بەدەستهێنا، ئەوەش بووە هۆکارێک بۆ دوورخستنەوەی ئێریک تین هاگ لە پۆستی راهێنەرایەتی..
میدیاکانی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئیدارەی شەیتانە سوورەکان چاویان لە دوو راهێنەرە بۆ وەرگرتنی ئرکی راهێنانی یانەکەیان، ئەوانیش چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە و گاریس ساوسگەیتی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.
تاوەکو ئەوکاتەش کە راهێنەری نوێ دەستنیشاندەکرێت، روود ڤان نیستەلرۆی لە ئەرکەکەدا بەردەوام دەبێت و ئەگەریش هەیە لە حاڵەتی سەرکەوتنیدا، ئەرکەکەی پێبدرێت.

مەستان حوسامەدین
29/10/2024