ماریۆ بالۆتێلی دوای چوار ساڵ گەڕایەوە سێریا ئەی

ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەریی ئیتاڵی، دوای چوار ساڵ جێهێشتنی سێریا ئەی، لە کۆتاییدا روویکردەوە ئیتاڵیا و پەیوەندی بە یانەی جەنەوا کرد.
ماریۆ بالۆتێلی تەمەنی 34 ساڵە و پێشتر هەر لە سێریا ئەی یاریی بۆ یانەکانی ئینتەر میلان، ئەی سی میلان، برێشیا و مۆنزا کردووە.
بالۆتیلی لەدوای وەرزی 2020-2021 و دوای جێهێشتنی یانەی مۆنزا پەویوەندی بە یانەی ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکی کرد و وەرزی 2023-2024، تەنیا 16 یاریی لەگەڵ یانە تورکییەکە ئەنجامداوە و حەوت گۆڵ و ئاستستێکی هەبووە، دوای چوار مانگ جێهیشتنی خولی تورکیاش کە وەک یاریزانێکی ئازاد مایەوە، هەر بە خۆراییش پەیوەندی بە جەنەوا کرد.
یاریزانە ئیتاڵییەکە پێشتریش لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپووڵ کردووە و لە لیگ وەنی فەرەنسیش یاریی بۆ نیس و مارسیلیا کردووە.
بالۆتێلی بەکۆی گشتی لە کاروانی وەرزشی خۆی 495 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 210 گۆڵ و 43 ئاسیستە.

29/10/2024