باوترین هۆکارەکانی ئازاری پشت چین؟
پێشەوا جەلال 30/10/2024

د. هه‌ڤین که‌مال شامحەمەد، پسپۆڕی بێهۆشکاری و چارەسەری ئازار
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پڕ تووشی پشتئێشەیەکی زۆر ده‌بنەوه‌بەبێ ئه‌وه‌ی له رابردوودا هیچ نه‌خۆشییەکی بڕبڕه‌کانی پشتیان هه‌بووبێت، وە گه‌لێک جار بیریان بۆ ئەوه ده‌چێت که تووشی دەرچوونی دیسکی نێوان بڕبڕەکان بووبن، به تایبەت ئه‌گه‌ر پاش بەرزکردنه‌وه‌ی شتێکی قورس پشتئێشه‌که ده‌ستی پێکردبێت، لێرەدا بە کورتی باس لە گرنگترین هۆکاره‌کانی دروستبوونی پشت ئێشه‌ی له ناکاو دەکەین:
- پچڕان و برینداربوونی ماسولکه‌کان یان زۆر ماندووکردنی ماسولکه‌کان، لەڕێگەی زۆر بەکارهێنان یان خراپ بەکارهێنانی جومگەکان و بڕبڕەکانی پشت کە ئه‌مه باوترین هۆکاری ئازاری پشته
- خزان و وشکبوونەوەی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت
- هه‌وکردنی جومگه‌ی بڕبڕه‌کانی پشت: به هۆی به‌کتریا یان ڤایرۆسه‌وه وه‌کو نه‌خۆشیی تای ماڵتا
- سایەتیکا، ئەمەش کاتێک روودەدات کە بە هۆکارێک فشار دەچێتە سەر دەماری سایەتیک کە شا دەمارێکە و بە سمتدا دێتە خوارێ بۆ ران و قاچ و پێیەکان
- سه‌وه‌فان و داخورانی بڕبڕه‌کانی پشت
- نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک
- هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز
- نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا
- ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت
- نه‌خۆشیی رۆماتیزمی جومگه‌کان
- به‌ردی گورچیله یان هه‌وکردنی گورچیله
- هه‌وکردنی ریخۆڵه کوێره
- خانمان پێش یان له‌کاتی سوڕی مانگانه یان له کاتی سکپڕیدا
پێشەوا جەلال
30/10/2024