تۆتنهام لە 2008وە ناسناوی کاراباو کەپی بەدەست نەهێناوە

ئەمشەو لەقۆناغی 16ی جامی رایەڵەی یانە ئینگلزییەکان کە بە "کاراباو کەپ" ناسراوە، تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگەی خۆی میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات، ئەم یارییەش بۆ ئەستێرەکانی سپێڕز دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ناسناوێک بۆ مێژووی خۆیان بەدرێسی سپی لەندەنییەوە ببەنەوە.
تۆتنهام لە 2008 بۆ دوایینجار ناسناوە بەدەستهێنا، ئەوکات بێرباتۆڤ و جۆناسان وودگەیت، یانەکەیان لە وێمبڵی بەرامبەر بە چێڵسی بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە برد، لەوکاتەوە یانەکە لە کاراباو کەپدا هیچ رۆڵێکی گرنگی نەبووە.
ئانجی پۆستیکۆگلو بۆ یارییەکەی ئەمشەو، جگە لە هیونگ مین سۆن، رەنگە بەسەرجەم ئەستێرەکانییەوە هەوڵی بڕینی بەربەستی سیتی بدات، ئەنجامی سەرکەوتنیش دەیگەیەنێت بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
نۆ ساڵە لێرەم لەبەرئەوەی بردنەوەمان زۆرە، لەبەرئەوەیە نابێت شێواز و یاریکردن ببێتە پێوەر، یان هەرچییەکی دیکە، من براوەم بۆیە لێرەم و تەمەنی راهێنانم درێژە، شانازیش بەوەە دەکەین.
پێپ گواردیۆلا، راهینەری مان سیتی.
رکابەری تۆتنهام، مانچێستەر سیتیی پاڵەوانی پرێمەرلیگە، هەرچەندە لەرووی کوالێتییەوە لە تۆتنهام بەهێزرن دەردەکەون، بەڵام بەهۆئ پشوودانی گواردیۆلا بە زۆرینەی ئەستێرەکانی، ئەنجامی ئەم یارییە مسۆگەر نییە.
لەلایەکی دیکەشەوە، سیتی چەند وەرزێکە دەستبەرداری ئەم جامە بووە و سەرنجی خستووەتە سەر پرێمەرلیگ، لە سێ وەرزی رابردوودا و لەم کاتانەدا ماڵئاواییان لەم لێبڕکێیە کردووە.
لە یارییەکەی ئەمشەویشدا، گواردیۆلا سیستمی خولانەوە پەیڕەودەکات، بەشێک لە یاریزانەکانی پشوو وەردەگرگن لە کاتێکدا دی برۆین، رۆدری و کایڵ واڵکەر بەهۆی پێکانەوە بێگومان بەششداری ناکەن، سەرەڕای ئەوەش، هێشتا ئەستێرەکانی سیتیزنس کوالێتییان هێندە بەرزە، چانسی سەرکەوتنیان لە رکابەرەکەی لەندەن زیاترە.

30/10/2024