مان یونایتد یەکەم یاریی بە سەرپەرشتی روود ڤان نێستەلڕۆی ئەنجامدەدات

ئەمشەو کاتژمێر 10:45 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداریی لیستەر سیتی دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم یاریی کە دوای رۆیشتنی تین هاگ و بە سەرپەرشتی راهێنەری کاتیی، ڤان روود نێستەلڕۆی ئەناجمدەدرێت.

مان یونایتد چەندین ساڵە بارودۆخی خراپە لەگەڵ تین هاگ، لەکۆتاییشدا بڕیاری دوورخستنەوەی درا، تاوەکو ئێستاش یانەکە لەگەڵ روبن ئامۆرێمی راهێنەری پۆرتوگالی رێکەوتووە، بەڵام بە فەرمی یانەکە جارێ بڵاوی نەکردووەتەوە، بۆیە چاوەڕێی نێستەلڕۆی دەکرێت تاوەکو ئەنجامێکی شایستە بەدەستبهێنن.

مان یونایتد لە وەرزی نوێ لە کۆی 14 یاریی، پێنچ شکست و پێنچ یەکسانبوون و چوار بردنەوەی هەیە، دوایین یارییشیان بەرامبەر وێستهام دۆراند، کە دوایین دەرکەوتنی تین هاگیش بوو.

لە بەرامبەردا لیستەر ئەنجامەکانی تێکەڵ لە چوار شکست و سێ یەکسانبوون و چوار بردنەوە خۆی دەبینێتەوە.

رێوییەکانی لیستەر لە هەردوو یاریەکەی کاراباو کەپ هەردووکی براوە بووە، بۆیە یارییەکە بۆ شەیتانە سوورەکان ئاسان نابێت.

مان یونایتد و لیستەر تاوەکی ئێستا 34 رووبەڕووبونەوەیان ئەنجامداوە، 21 بردنەوە بۆ شەیتانە سوورەکانی یونایتد و پێنج بردنەوەش لە بەرژەوەندی رێوییەکانی لیستەر کۆتایی هاتووە.

روود ڤان نێستەلڕۆی.