چێڵسی و نیوکاسڵ بۆ دووەمجار لەم وەرزەدا رووبەڕوودەبنەوە

کاتژمێر 10:45 بەکاتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەمشەوی کاراباو کەپ ئەنجامدەدرێت لە نێوان یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد و چێڵسی، کە لە یاریگەی سەینت جەیمس پارکی تایبەت بە نیوکاسڵ ئەنجامدەدرێت.

چێڵسی و نیوکاسڵ ئەمە دووەم جارە لە ماوەی هەفتەیەک رووبەڕوودەبنەوە لەم وەرزەدا، کە چەند رۆژێک لەمەوپێش چێڵسی لە یاریگەی خۆی بە ئەنجامیی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک سەرکەوتنی تۆمارکرد.

ئەمشە کاتی تۆڵەکردنەوەیە لە یانە شینەکە، ماگپایز دەبێت دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە، لە کۆی 11 یاریی لە وەرزی نوێ سێ شکستی تۆمارکردووە، کە دوایین سێ یارییشییان بەرامبەر چێڵسی و برایتۆن و ئێڤەرتۆن نەبردووەتەوە.

چێلسیش لەم وەرزە ئەنجامەکانی نایابە، بەڵام پێویستە زیاتر وریا بێت بەرامبەر نیو کاسڵ، چونکە ئەوان دوو یاریی پێشووی کاراباوییان بردووەتەوە.

چێڵسی و نیوکاسڵ 63 جار رووبەڕووبونەتەوە، چێڵسی 34 بردنەوە و نیوکاسڵ 16 بردنەوەی بەدەستهێناوە، 13 یارییش بە یەکسانبوون کۆتاییهاتووە.