بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 350 دینار
بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەسەر عێراق، چەند رۆژێکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 350 دینار.
بانکی ناوەندیی عێراق لەم مانگەدا تەنیا یەک جار زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستووەتە بازاڕەوە، کە کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر بەهای دینار لە بازاڕدا.
لە لایەکی دیکەوە گەیشتنی دوو شەحنی نوێی دۆلار لەلایەن وەزارەتی گەنجینەیی ئەمریکاوە بۆ عێراق و بڵاوبوونەوەی لە میدیاکاندا کاریگەریی بەرچاوی داناوە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار.
لەسەرەتایی ئەم مانگەدا بەهۆی مەترسییەکانی جەنگ و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ، بەهای 100 دۆلار بە زیاتر لە 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
31/10/2024