لە تەقینەوەیەکدا لە پاکستان 22 کەس کوژران

شوێنى تەقینەوەکەى پاکستان کە وێستگەیەکى شەمەندەفەر کرایە ئامانج
شوێنى تەقینەوەکەى پاکستان کە وێستگەیەکى شەمەندەفەر کرایە ئامانج

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە هەرێمى بەلوچستانی پاکستان تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە 22 کەس گیانیانلەدەستداوە و 46 کەسی دیکەش برینداربوون.

گوتەبێژێک بەناوی حکومەتی پاکستان بە ئاژانسی ئەسۆشیەيتد پرێسی راگەیاندووە، تەقینەوەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری کویتا لەناوەندی پایتەختی هەرێمى بەلوچستان روویداوە، پێدەچێت ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زیاتر بن لەو ژمارەیەی نەخۆشخانەکان ئاشکرایان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی حکومەتی پاکستان، بەدیاریکراوی تەقینەوەکە کاتژمێر 8:45 خولەک روویداوە و زیاتر ئەو سەرنشینانەی کردووەتە ئامانج کە لە چاوەڕوانیی سەرکەوتندا بوون.

بەلوچستان، گەورەترین و هەژارترین هەرێمی پاکستانە و دەکەوێتە سنوورەکانی ئەفغانستان و ئێران، زۆربەی گرووپە یاخییەکانیش لە دەوروبەری ئەو ناوچەیەن.