چۆن بزانیت سکئێشەکەت بەهۆی بەردی بۆریی میزەوەیە؟

بەردی گورچیلە دەکرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بێنیشانە بێت
بەردی گورچیلە دەکرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بێنیشانە بێت

بەردی بۆریی میز لە ئەنجامی دابەزینی بەردی حەوزی گورچیلەوە دروستدەبێت، کە دادەبەزێت و دەخزێتە ناو بۆریی میز.

کاتێک بەرد دادەبەزێت بۆ ناو بۆریی میز دەبێتەهۆی ئازارێکی زۆر، نەخۆش لە تاو ئازار شوێن بەخۆی ناگرێت، هەروەها هەندێجار بەردەکە دەبێتەهۆی روشانی ناوبۆشی میزەڕۆ و میزەکە خوێناوی دەکات.

هەندێجار کاتیک بۆریی میز بەتەواوی دەگیرێت بەهۆی بەردەوە دەبێتەهۆی پەنگخواردنەوەی میز و کشانی بۆریی میز و ئاوسانی گورچیلەکان.

هەندێجار هەوکردن روودەدات. دوای دابەزینی بەرد بۆ ناو بۆریی میز نەخۆش هەست بە لەرز و تاو و دەم وشکبوون دەکات. هەروەها نەخۆش بەهۆی ئازاری زۆر توشی رشانەوە دەبێت، ئارەزووی خواردن و خواردنەوەی نابێت ئەمەش زیاتر دەبێتەهۆی وشکبوونی نەخۆش و کەمبوونەوەی شلەی لەش.

چۆن بەردی بۆریی میز دەستنیشان دەکرێت؟

  • پشکنینی میز کە خوێن و کریستاڵی تێدایە یان ئەو خانەنای تێدایە کە ئاماژەن بۆ هەوکردن
  • بەهۆی نیشانەکانیەوە ئازار و سووربوونی میز و رشانەوە، یان نەخۆش پێشینەی بەردی حەوزی گورچیلەی هەیە بەمەش گومان دەکرێت کە دایببەزێنێت
  • رێگەیەکی دیکە بۆ دەستنیشانکردنی بەردی بۆریی میز بریتییەلە سۆناری گورچیلەکان و بۆریی میز
  • تیشکی ئاسایی گورچیلەکان یان تیشکی تەنوری )ئەشیعەی ئاسای یان تەنوری)
  •  

چارەسەری بەردی بۆریی میز

  • ئازارشکێن
  • دەرمانی دژەڕشانەوە ئەگەر نەخۆش رشانەوەی هەبوو
  • پێدانی موغەزی لەڕێگەی کانولاوە
  • دژەهەوکردن ئەگەر نیشانەکانی هەوکردنی هەبوو

کێ دوای دابەزینی بەرد دەبێت لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە؟

  • ئەو کەسانەی یەک گورچیلەیان هەیە
  • ئەو کەسانەی لە هەمان کاتدا بەرد دادەبەزێتە ناو بۆریی میزی راست و چەپیان
  • ئەو کەسانەی لاوازیی ئیشکردنی گورچیلەیان هەیە
  • ئەو کەسانەی هەوکردن و رشانەوەیان هەیە یان ئازارەکەیان بە ئازارشکێن ناشكێت
  • ئەو کەسانەی گوچیلەیان بۆ چێنراوە و بەردی میزیان هەیە

چارەسەری بەردی بۆریی میز چیە؟

چادوێریکردن: چاودێریکردنی چارەخواز و پێدانی دەرمان کە یارمەتیدەرە بۆ فڕێدانی بەردی بۆریی میز بۆ ماوەی چوار هەفتە. بە مەرجێک چارەخواز هەوکردنی نەبێت یان ئازاری توندی نەبێت و بە ئازارشکێن ئازارەکەی بە ئاسانی کۆنترۆڵبکرێت، هەروەها تاک گورچیلە نەبێت و لاوازی ئیشکردنی گورچیلەی نەبێت.

نەشتەرگەری: رێگەیەکی دیکەی چارەسەری بەردی بۆریی میز بریتییەلە هەناوبینیی بۆریی میز و شکاندندی بەردی بۆریی میز

هەناوبینیی بۆریی میز دوو جۆرە:

  • هەناوبینیی رەق (نەنوشتاوە)ـی بۆریی میز
  • هەناوبینیی نەرمی بۆریی میز

د. هەردی تارق زەنگەنە

پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات