پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی 240 ساڵەی بنیادنانی سلێمانیدا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە یادی بنیادنانی شاری سلێمانی رایگەیاند، له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌ و هه‌ميشه‌ جێى رێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".

ئاماژەی بەوەشكردووە، " له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌ و هه‌ميشه‌ جێى رێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكردووە، "هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه‌ و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم".

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شارەكە دەكرێتەوە و چەندین جۆر چالاكی ئەنجامدەدرێن.