کەناڵ8 دۆسیەیەکى گەورەى گەندەڵى لە وەزارەتى تەندروستى ئاشکرا دەکات

کەناڵ8 دۆسیەیەکى گەورەى گەندەڵى لە وەزارەتى تەندروستى ئاشکرا دەکات

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى تەندروستى بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکراوە.

  • وەزیرى تەندروستى زانیارییەکانى کەناڵ8 پشتڕاستدەکاتەوە.

  • یەک ملیار و 200 ملیۆن دینارى بردووە.


کەناڵ8، بەدواداچوونى وردى بۆ ئەم بابەتە کرد و دۆسیەکە بەمجۆرەیە، بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى تەندروستى پاش ئەوەی بڕە پارەیەک کە هی گرێبەستێکی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینارییە لە کۆمپانیای نیوستانداردی وەردەگرێت، پارەکە دیار نامێنێت و دواتر بەهۆی ئەو کەیسەوە دەستگیرکراوە.


بە دواداچوونى کەناڵ8 بۆ دۆسیەکە:

  • ئەم بەرپرسە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتى تەندروستى و لیژنەکانى وەزارەتەکەی، ئەم بڕە پارەى وەرگرتووە.

  • لە کاتێکدا وەرگرتن و خەرجکردنى هەر پارەیەک لە فەرمانگە حکومییەکان لەسەر و یەک ملیۆن دینارەوە لە ڕێگەى لیژنەوە دەبێت نەک تاکە کەسى.

پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان

سێ بەرپرسى باڵاى وەزارەتى تەندروستى زانیارییەکانیان پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، بەرپرسە باڵاکە بە سێ قیست پارەکەى وەرگرتووە کە ئەمەش گومانەکانى قوڵترکردووەتەوە.

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەواڵەکەى کەناڵ8ـى پشتڕاستکردەوە و گوتى، ڕێکارى یاسایی گیراوەتەبەر و سەرپێچیکار و کەمتەرخەم دەدرێتە دادگا.

گوتیشى، لەم دۆسیەیەدا دەست بە لێپێچینەوەى یاسایی کراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری تەندروستی: جارێکی دیکە نرخی دەرمان ڕێکدەخەینەوە

بریکاری تەندروستی: گرانیی نرخی دەرمان پەیوەندی بە بەرژەوەندییەوە هەیە

Loading related news...