
دەیڤید سیلڤا، ئەستێرەی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە مێژوویەکی 10 ساڵەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تۆمارکرد، لە تەمەنی 40 ساڵیدا گەڕایەوە نێو دنیای تۆپی پێی پیشەگەرانە و بەفەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستی یانەی شا تین کرد کە لە خولی نایابی هۆنگ کۆنگ یاری دەکات.
سیلڤا، جامی جیهانی 2010 و دوو نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای بەدەستهێناوە، لەگەڵ چوار مێدالیای زێڕی خولی نایابی ئینگلیزی، لە ساڵی 2023دا دوای تووشبوونی بە پچڕانی بەستەری خاچیی ئەژنۆی لە ڕاهێنانی ڕیاڵ سۆسیداد ماڵئاوایی لە یاریگەکان کردبوو.
یاریزانە ئیسپانییەکە لە ئینستاگرامەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەزموونکردنی کلتوور، خۆراک و ئاستی تۆپی پێی هۆنگ کۆنگ دەربڕیوە و بەم نزیکانە لەو شارە دەست بە ژیانکردن دەکات.
یانەی شا تین کە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییە، ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەم ڕووبەڕووی یانەی هۆنگ کۆنگ دەبێتەوە، یانەکە دووپاتیکردووەتەوە کە سیلڤا بەم زووانە دەست بە ڕاهێنانەکان دەکات بۆ گەیشتن بە باشترین ئاستی جەستەیی و پاشان بەشداریکردن لە یارییەکاندا.




