
پووختەی بابەت:
جۆن ئێف. کەنەدی، 35ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، ڕێکەوتی 22ی تشرینی دووەمی 1963 تیرۆرکراوە
چیرۆکی زنجیرەی 11.22.63 لەبارەی گێڕانەوەیەکی خەیاڵییە بۆ گەشتی کات و ڕێگریکردن لەم تیرۆرە
زنجیرەکە یەکێکە لە دیارترینەکانی ژانرای گەشتی کات و سیاسەتی ئەمریکی

زنجیرەی 11.22.63:
هەشت ئەڵقەیە
ساڵی 2016 پەخش کراوە
لە ڕۆمانێکی بەناوبانگی ستیفن کینگ وەرگیراوە
جەی. جەی. ئەبرامس بەرهەمهێنەرەکەیەتی
جەیمس فرانکۆ ئەکتەرە سەرەکییەکەیەتی
پوختەیەک لەبارەی چیرۆکەکە: مامۆستایەکی دواناوەندی، گەشتی کات دەکات بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بە ئامانجی وەستاندنی تیرۆرکردنی جۆن ئێف. کەنەدی، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا؛ چەندین بەربەستی سەمەرە و درامی دەبن بە ڕێگر ئاڕاستەکان بینەر بەرەو دەرئەنجامی جیاواز دەبەن.
چەند ڕاستییەک لەبارەی جۆن ئێف. کەنەدی:
35ـەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە
ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بووە
ساڵی 1961 بۆ 1963 لە پۆستی سەرۆکایەتییدا بووە
گەنجترین سەرۆکی ئەمریکا بووە
براوەی خەڵاتی ئەدەبیی پولیتزەر بووە بۆ بەرهەمێکی ژیاننامەیی
تەواوی مووچەکەی لە کۆنگرێس و سەرۆکایەتیی بەخشیوە بە خێرخوازی
22ی تشرینی دووەمی 1963 لە شاری داڵاسی سەر بە ویلایەتی تێکساس تیرۆر کراوە
