
پووختەی هەواڵ:
خانەی سۆسەبیز، ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی یەکێک لە دەگمەنترین تابلۆکانی ڤینسنت ڤان گۆخ
خانەوادەیەکی جوو داوا دەکەن زیادکردنی ئاشکرا و فرۆشتنی تابلۆکە ڕابگیرێت
خانەوادە جووەکە دەڵێن تابلۆکەیان لە سەردەمی نازییەکاندا لێ دزراوە
تابلۆی "Blossoming Chestnut Trees" یەکێکە لە دیارترین تابلۆ هونەرییەکانی ڤینسنت ڤان گۆخی هونەرمەندی هۆڵەندی؛ خانەی سۆسەبیز دەیەوێت بە بەهای 180 ملیۆن دۆلار زیادکردنی ئاشکرای بۆ بکات.
خانەوادەی فیشەر، کە نەوەی بنەماڵەیەکی جوون، جەخت لەوە دەکەنەوە: لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا، نازییەکان تابلۆکەیان بەزۆر لێ کڕیونەتەوە و خاوەندارێتییەکەی بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە.

داوا دەکەن: زیادکردنی ئاشکرای تابلۆکە بوەستێنرێت، تاوەکو ئەو کاتەی خاوەندارێتیی تابلۆکە و گرفتەکانی چارەسەر دەکرێن.
ئەم تابلۆیە:
دەگمەنە بە کارەکانی ڤان گۆخ
لە کۆتا قۆناغەکانی ژیانیدا کێشاویەتی
ساڵی 1890 کێشراوە
بەهاکەی بەنزیکەی 200 ملیۆن دۆلارە
خانەی سۆسەبیز دەڵێت:
تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان نەدۆزیوەتەوە بیسەلمێنێت تابلۆکە لەژێر فشاردا و لە سەردەمی نازییەکاندا فرۆشرابێت
گوێ لە داواکارییەکانی خانەوادەی فیشەر دەگرین
کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە

لە سەردەمی نازییەکاندا:
زیاتر لە 650 هەزار پارچەی هونەری دزراون
بەشێکی زۆری پارچەکان لەژێر فشاردا فرۆشراون
پارچە گرانبەها و دەگمەنەکان تاڵانکراون
کۆکراوەی هونەریی بنەماڵە جووەکان دەستیان بەسەردا گیراوە
پارچە هونەرییەکان لە دەستی کۆچبەرەکان دەرهێنراون
ئەو وڵاتانەی داگیرکراون هونەرەکانیان بەرەو ئەڵمانیا براوە
تاوەکو ئێستا بەنزیکەی 110 هەزار پارچە نادیارن
