سەرۆکوەزیرانى ئیسپانیا: پێویستە ئیسرائیل پابەند بکرێت بە گەیاندنى یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە میانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە لوتکەى عەرەبى لە بەغداد
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە میانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە لوتکەى عەرەبى لە بەغداد

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە وتارێکتدا لە لوتکەى عەرەبى لە بەغداد، داوای چڕکردنەوەى فشارەکان بۆسەر ئیسرائیل دەکات بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژییەکانى غەززە.

داواشیکرد، ئیسرائیل پابەندبکرێت بە گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا گوتیشی، "ئەولەویەتی بەپەلە بریتییە لە چڕکردنەوەی فشارەکان لەسەر ئیسرائیل بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززە، بە بەکارهێنانی هەموو ئەو ئامرازانەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەردەستن، بەتایبەتی لەرێگەی ئەو کەناڵانەی یاسای نێودەوڵەتی رێگەى پێداون، بۆیە سەرەتا، ئێمە پێشنیازێک پێشکەش بە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین بۆ دادگای نێودەوڵەتی بۆ بڕیاردان لەسەر پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە".