بزووتنەوەی نوجەبا: بەزاندنی ئاسمانی عێراق بێ لیپرسینەوە تێناپەڕێت

ژمارەیەک لە چەکدارەکانی بزوتنەوەی نوجەبا
ژمارەیەک لە چەکدارەکانی بزوتنەوەی نوجەبا

ئەمیندارى گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق رایگەیاند، بەرامبەر بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە و هێرشکردنەسەر ئێران بێدەنگ نابن و هێرشەکەش بێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

ئەکرەم کەعبی، ئەمیندارى گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و پێشێلکردنی سەرەوەری عێراق و بەزاندنی ئاسمانەکەی بە هەماهەنگیی ئەمریکا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

کەعبی دەشڵێت، ئێران بە خوێن و چەک یارمەتیی گەلانی عەززە و لوبنانیدا، لەکاتێکدا جیهان پشتی تێکردن، لەگەڵ عێراقدا وەستا دژی پرۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە بریتی بوو لە داعش، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا و عەرەبی بە پارە و چەک و راگەیاندن یارمەتیی ئەو رێکخراوەیان دەدا.

بزووتنەوەی نوجەبا یەکێکە لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی، ساڵی 2013 لە عەسائیب ئەهلی حەق جیابووەتەوە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە.