ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان، بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە قەتەڕ کردووەتە ئامانج.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە تۆڵەی هێرشی ناڕەوای ئێران بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان، هێزە چەکدارەکانی ئێران بنکەی ئاسمانیی عودەیدیان لە قەتەڕ کردە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو موشەکانەی لەم پرۆسەیەدا بەکارهاتوون، یەکسانە بە ژمارەی ئەو موشەکانەی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەکاریهێناون.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا دوورە لە دامەزراوە و شوێنەکانی نیتشەجێبوون لە قەتەڕ.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران جەختلەوە دەکاتەوە، ئەو کارەیان هیچ هەڕەشەیەک نییە بۆسەر قەتەڕ کە بە برا و دۆست ناویدەبات و جەخت لە پاراستنی پەیوەندیی مێژوویی خۆی لەگەڵ قەتەڕدا دەکاتەوە.